بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 1680 کەس لە ئێران بە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرچوونە و 78 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.
لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ 101650کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون.
لە ئێستادا 81587کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.
هەروەها تا ئێستا 6418 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.
342/